(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دواکەوتنی دووبارەی ئوروپییەکان لە وەڕێ خستنی ئینستێکس(میکانیزمی تایبەتی دراڤیی ئوروپاو ئێران) واپێشان ئەدا ئەوان تواناو ئیرادەی پێویستیان نییە بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان لەبەرجامدا.
"محەممەد جەواد زەریف" رۆژی دووشەممە لە پەراوێزی کرانەوەی پێشانگای خێرخوازیی فۆتۆگرافیی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەژێرناوی "فۆتۆ دیپلۆمات، نیگای جیهانی-هونەری ئێرانی" لەتاران، لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئینستێکس هەنگاوێکی پێشەکی بوو کە تەنانەت ئەگەر بەتەواوەتی جێ بەجێش کرابا، تەنیا گۆشەیەکی هەوڵەکانی ئوروپای لەخۆ دەگرت کە لە بەرجامدا بەڵێنیان دابوو.
زەریف بەئاماژە بەوەی کە دواکەوتنی دووبارەی ئوروپییەکان لە جێ بەجێ کرانی ئینستێکس دەبێتەهۆ ئێران لە چوارچێوەی ماددەی ٣٦ی بەرجام، بەڵێنیەکانی کەم بکاتەوە، وتی: ئوروپییەکان هەرکات بڕوایان بەوەهێنا کە دەبێ بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان باج بدەن و بەڵێنیەکانیان جێ بەجێ بکەن، ئێرانیش لەبەرامبەردا بەبڕیارەکانیدا دەچێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گەڵاڵەی سەودای سەدەش وتی: قودس بۆ فرۆشتن ناشێ و فەلەستینیەکانیش ئامادەنین سەرزەوینەکەیان، مەزنایەتییان و کەلەپوری باووباپیرانیان بفرۆشن بۆیە کردەی ئەمریکا لەمەر جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی سەودای سەدە جگە لە ڕق ونەفرەتی خەڵکی ناوچە لەو وڵاتە، هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نابێ.
زەریف هەروەها بەئاماژە بە هەوڵی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا، ئەو کارەی بە جێی شانازی زانی و پێی داگرت: یەکپارچەیی خاکی ئێران ، دانوستانی لەسەر ناکرێ و زەبر وەشاندن لەسەرزەوینی ئێران لەلایەن هەر کەسێکەوە کە ئەنجام بگرێ، بەرەوڕووی توندترین کاردانەوە دەبێتەوە.
/129
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٦
News ID: 954699
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دواکەوتنی دووبارەی ئوروپییەکان لە وەڕێ خستنی ئینستێکس(میکانیزمی تایبەتی دراڤیی ئوروپاو ئێران) واپێشان ئەدا ئەوان تواناو ئیرادەی پێویستیان نییە بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان لەبەرجامدا.